Gewalt gegen Frauen ist eine Verletzung der Grundrechte von Frauen und ist gesetzlich verboten.
Frauen erleiden unterschiedlichste Formen der Gewalt, z.B. kontrollieren, drohen, erniedrigen, einsperren, Geld verweigern, schlagen, zu sexuellen Handlungen zwingen, Kontakte zu anderen verbieten und ähnliches. Durch die Gewalthandlung übt der – meist männliche – Täter Macht und Kontrolle aus.
توندوتیژیی لە دژی ژنان بە واتای پێشێل کردنی مافە بنەڕەتییەکانی ژنانە و لە باری یاساییەوە قەدەغەیە.
ژنان بە هۆی جۆرە جیاوازەکانی توندوتیژییەوە لە رەنج دان. چەند نموونە لەم توندوتیژیانە بریتین لە کۆنتڕۆڵ بوون، هەڕەشە لێکردن، گاڵتە پێکردن، بێبەربوون لە پارە، لێدان، سێکسی زۆرەملێ، و بەرگیری لە پەیوەندی کردن بە کەسانی ترەوە. کەسانی سەرپێچیکار کە زۆربەیان پیاوانن، لە رێگای توندوتیژییەوە، هێز و کۆنتڕۆڵی خۆیان جێبەجێ دەکەن.
Gewalt gegen Frauen ist immer auch Gewalt gegen die Kinder.
Allein das Miterleben der Gewalt zwischen den Eltern ist für Kinder traumatisierend und kann zu emotionalen, sozialen, psychischen und physischen Beeinträchtigungen führen. Es besteht die Gefahr, dass der Kreislauf der Gewalt, sowohl in Bezug auf die Opferrolle als auch in Bezug auf die Täterrolle über Generationen weiter gegeben wird.
توندوتیژیی لە دژی ژنان، هەروەها بەرابەرە لەگەڵ توندوتیژیی لە دژی منداڵەکانیش. دیتنی توندوتیژی دایکوباوک بە تەنیایی دەتوانێت ببێتە هۆی زیانلێکەوتنی دەروونی منداڵان، و ئاڵۆزیی سۆزدارانە، کۆمەڵایەتی، دەروونی، و جەستەیی بەدواوە هەبێت. مەترسی گواستنەوەی سووڕی توندوتیژیی لە وەچەیەکەوە بۆ وەچەیەکی تر، چ لەلایەن قوربانییەوە و چ لە لایەن سەرپێچیکارەوە هەیە.
Gewalt in der Partnerschaft ist nach wie vor ein Tabuthema.
Aus diesem Grund fällt es den betroffenen Frauen schwer, über ihre Gewalterfahrungen zu sprechen. Sie ertragen die Situation oft über Jahre hinweg, weil sie eher die Schuld bei sich suchen, als den Täter verantwortlich zu machen. Sie befürchten, dass ihnen die Schuld am Auseinanderbrechen der Familie zugeschrieben wird, wenn sie sich aus der Gewaltbeziehung lösen. Wirtschaftliche Unabhängigkeit und Eigenständigkeit müssen oft erst wieder erreicht werden.
توندوتیژیی لە پێوەندییەکاندا هێشتاش بابەتێکی قەدەغەیە. هەر بەم بۆنەوە، بۆ ئەو ژنانەی کە کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی، قسەکردن لەسەر ئەزموونەکانیان سەختە. ئەوان بە شێوەی ئاسایی بۆ ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئەم راستییە هەڵدەکەن، لەبەر ئەوەی کە ئەوان بە جێی بە تەقسیربار زانینی کەسی سەرپێچیکار، خۆیان بە تەقسیربار دەزانن. ئەوان دەترسن کە ئەگەر خۆیان لە پێوەندیی توندوتیژاوی بکێشنە دەرەوە، بە هۆی تێکچوونی خێزانەکە دەکەونە بەر لۆمەو سەرکۆنە کردن. بە شێوەی ئاسایی ئەوان پاش ئەوە دەبێت دیسانەوە بە سەربەخۆیی ئابووریی و خودموختاریی بگەن.
Mindestens jede vierte Frau in Deutschland im Alter von 16 bis 85 Jahren, die in einer Partnerschaft lebt oder gelebt hat, hat körperliche und/ oder sexuelle Übergriffe durch einen Beziehungspartner erfahren. Fast die Hälfte aller Frauen haben Formen von psychischer Gewalt erlebt.
لانیکەم لە هەر چوار ژندا ژنێک لە ئاڵمان، کە 16 تا 85 ساڵ تەمەنیانە و هاوژینیان هەبووە یان هەیە، ئەزموونی توندوتیژی فیزیکی و یان جەستەیی لەلایەن هاوژینەکەی خۆیەوە هەبووە. نزیکەی نیوەیەک لە هەموو ژنان بە شێوازی جیاواز توندوتیژی فیزیکییان ئەزموون کردووە.
Etwa 45.000 Frauen und ihre Kinder suchen jährlich in Deutschland Hilfe und Unterstützung in Frauenhäusern. Das Frauenhaus Göttingen bietet Gewaltschutzberatung, psychosoziale Beratung und vorübergehende Wohnmöglichkeit in einer Hausgemeinschaft für gewaltbetroffene Frauen und ihre Kinder.
نزیکەی 45000 ژن و منداڵەکانیان ساڵانە بۆ وەرگرتنی یارمەتی و پاڵپشتی سەردانی پەناگەکانی ژنان لە ئاڵمان دەکەن. پەناگەی ژنانی گۆتینگێن بۆ پاراستن لە بەرانبەر توندوتیژی و زیانی دەروونیدا راوێژکاریی پێشکەش دەکات و لە شوێنی نیشتەجێکردنی خۆیدا بە شێوەی کاتیی ئەو ژنانەی کەوتوونەتە بەر توندوتیژیی لەگەڵ منداڵەکانیان نیشتەجێیان دەکات.
Für eine Beratung oder eine Aufnahme im Frauenhaus rufen Sie uns an: Telefon 05 51/ 52 11 800. Wir sind täglich telefonisch erreichbar, auch an Wochenenden und Feiertagen. Außerhalb unserer Bereitschaftszeiten wenden Sie sich in Notfällen bitte an die Polizei (110).
بۆ راوێژکاریی یان وەرگیران لە پەناگەی ژناندا، بە ژمارە تەلەفۆنی : 0551/ 5211800 پەیوەندیمان پێوە بکەن. ئێمە بە شێوەی رۆژانە و تەنانەت لە کۆتایی حەوتەکاندا و رۆژانی پشوودانیش لە رێگای تەلەفۆنەوە لە بەردەستین. لە دوای کاژێرەکانی کاری فەرمانگە و لە کاتی فریاکەوتنیدا تکایە پەیوەندی بکەن بە پۆلیسەوە (110).
Ambulante Beratung, Gewaltschutzberatung und Sicherheitsanalyse
Wir bieten Beratung und Information zum Thema häusliche Gewalt und zur Arbeit des Frauenhauses für Betroffene, Angehörige und Unterstützungspersonen. Die Beratung kann sowohl telefonisch als auch persönlich in unserer Außenstelle stattfinden. Sie kann auch anonym erfolgen.
Was können Sie tun, um die gewaltbedingte Krisensituation zu überwinden? Welche Möglichkeiten haben Sie, sich und ihre Kinder zu schützen? Wie können Sie zukünftig Ihr Recht auf körperliche Unversehrtheit umsetzen? Wir besprechen mit Ihnen Ihre individuelle Gefährdungssituation und den angemessenen Sicherheitsbedarf, auch unter Berücksichtigung der Möglichkeiten des Gewaltschutzgesetzes. Falls Sie in Göttingen nicht sicher genug sind, helfen wir Ihnen bei der Vermittlung in ein Frauenhaus in einer anderen Stadt.
Unsere Beratung unterliegt der Schweigepflicht. Ohne Ihre ausdrückliche Zustimmung werden keine Informationen an Dritte weitergegeben.
راوێژکاریی سەرپێیی، راوێژکاریی بۆ پاراستن لە بەرانبەر توندوتیژیدا، و شیکاریی هێمنایەتی
ئێمە لەسەر توندوتیژیی ناوماڵ و چالاکییەکانی پەناگەی ژنان زانیاریی و راوێژکاریی پێشکەشی نەخۆشەکان، خێزانەکانیان، و کەسانی پاڵپشت دەکەین. راوێژکاریی دەتوانێت بە شێوەی تەلەفۆنی یان بە ئامادەبوون لە نووسینگەی ئێمەدا پێشکەش بکرێت. هەروەها دەکرێ راوێژکاریی بە شێوەی نەناسراوانە پێشکەش بکرێت.
بۆ زاڵبوون بەسەر بارودۆخێکی قەیراناوی پێوەندیدار بە توندوتیژیی دەتوانن چی بکەن؟ بۆ پاراستنی خۆتان و منداڵەکانتان دەتوانن چی بکەن؟ چۆن دەتوانن لە داهاتوودا بە مافی تەواوەتی جەستەیی خۆتان بزانن؟ ئێمە بە لەبەرچاو گرتنی هەموو ئەگەرەکانی ناو یاسای پاراستن لە بەرانبەر توندوتیژیدا، دۆخی مەترسی تاکەکەسی ئێوە و پێویستییە هێمنایەتییەکانی ژیرانەی ئێوە دەخەینە بەر باس. ئەگەر لە گۆتینگێن بە رادەی تەواو ئاسایش و هێمنایەتیتان نەبێت، یارمەتیتان دەدەین کە لە پەناگەیەکدا لە شارێکی تر نیشتەجێ ببن.
راوێژکاریی ئێمە بە نهێنییە. بە بێ رەزامەندیی راشکاوانەی ئێوە، هیچ زانیارییەک بە کەسانی سێهەم نادرێت.
Aufenthalt im Frauenhaus
Wenn Sie im Frauenhaus aufgenommen werden möchten, werden wir Sie in einem ausführlichen Vorgespräch nach den Gründen für die Aufnahme fragen und klären, ob das Frauenhaus für Sie das passende Hilfeangebot ist.
Frauen mit Alkohol- oder Drogenabhängigkeit, Selbst- oder Fremdgefährdung sowie Frauen, die ihren Alltag nicht eigenständig bewältigen können, können wir leider nicht im Frauenhaus aufnehmen.
Die Adresse des Frauenhauses ist anonym und wird nicht weitergegeben. Falls es zu einer Aufnahme kommt, vereinbaren wir mit Ihnen einen neutralen Treffpunkt und holen Sie dort ab. Bringen Sie – wenn möglich – wichtige Papiere und Dokumente von sich und ihren Kindern mit.
Aus Sicherheitsgründen kann es sein, dass wir Sie und Ihre Kinder nicht im Göttinger Frauenhaus aufnehmen können. In diesem Fall sind wir Ihnen gerne behilflich, ein anderes Frauenhaus zu finden.
مانەوە لە پەناگەی ژناندا
ئەگەر دەتانەوێت کە لە پەناگەی ژناندا وەرگیردرێن، لە قسەوباسە سەرەتاییەکاندا کە سەبارەت بە هۆیەکانی وەرگرتن جێبەجێ دەبن، لێتان دەپرسرێت کە ئاخۆ وەرگیران لە پەناگەدا بۆ یارمەتیدانی ئێوە کاریگەرە یان نا.
بەداخەوە ئێمە ناتوانین ئەو ژنانەی وەرگرین کە خوویان بە ئەلکهۆڵ یان مادە هۆشبەرەکان گرتووە، رەنگە زیان بگەیەنن بە خۆ یان کەسانی تر، و ژنانێ کە ناتوانن بە شێوەی سەربەخۆ رابێن لەگەڵ ژیانی رۆژانە لە پەناگەی ژناندا.
ناونیشانی پەناگەی ژنان نەناسراو و نادیارە و نادرێت بە کەسێک. ئەگەر بۆ وەرگیرانی ئێوە رەزامەندیی بدرێت، ئێمە کات و شوێنێکی بێ لایەنتان بۆ دیاریی دەکەین و دێین بە دواتاندا. بەڵگەنامە و بەڵگە گرنگەکانی پێوەندیدار بە خۆتان و منداڵەکانتان ئەگەر دەکرێ لەگەڵ خۆتان بهێنن.
رەنگە بە هۆکاریی هێمنایەتی نەتوانین ئێوە و منداڵەکانتان لە پەناگەی گۆتینگێندا نیشتەجێ بکەین. لەم کاتەدا یارمەتیتان دەدەین کە پەناگەیەکی تری ژنانی بدۆزنەوە.
Das Angebot des Frauenhauses für die Bewohnerinnen umfasst Beratung und Unterstützung bei der Erfassung der Gesamtlebenssituation sowie individuelle Problemlagenberatung. Wir führen regelmäßig psychosoziale Beratung, selbstbestärkende Alltagsunterstützung sowie Krisenintervention durch. Nach Bedarf vermitteln wir weiterführende Unterstützungsangebote.
Wir unterstützen bei der Klärung der finanziellen Situation, bei der Wohnungs- und Arbeitssuche und im Umgang mit Ämtern und Behörden. Wir beraten bezüglich Trennung, Scheidung, Sorge- und Aufenthaltsrecht und stabilisieren bei der Auseinandersetzung mit Gewalterfahrungen.
Auch alle im Haus lebenden Kinder haben feste Ansprechpartnerinnen unter den Frauenhausmitarbeiterinnen, die sich um ihre Anliegen kümmern und mit ihnen den Frauenhausaufenthalt positiv gestalten.
Unsere Arbeit zeichnet sich durch professionelle Nähe und direkte Ansprechbarkeit aus. Wir arbeiten parteilich für die Frauen und ihre Kinder und setzen bei den Bedürfnissen der Einzelnen an.
پەناگەی ژنان لەبۆ گەیشتن بە دۆخی گشتی ژیان راوێژکاریی و یارمەتی بە دانیشتووان دەدەن و هەروەها لەسەر کێشە تاکەکەسییەکان راوێژکارییان پێشکەش دەکەن. ئێمە بەردەوام راوێژکاریی دەروونی، پشتیوانی رۆژانە بۆ بەهێزترکردنی تاکەکەسی، و هەروەها دەستێوەردان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان پێشکەش دەکەین. ئێمە لە کاتی پێویستدا دیکەی خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتیش پێشکەش دەکەین.
ئێمە لە روونکردنەوەی دۆخی دارایی ئێوە لە بواری خانوبەرە و پیشە و لە پێوەندیی لەگەڵ بەرپرسان و لێپرسراوان یارمەتیتان دەدەین. ئێمە لە بوارەکانی جیابوونەوە، تەڵاق، سەرپەرشتی منداڵ، و مافی نیشتەجێ بوون راوێژکاریی پێشکەش دەکەین و بەردەوامی لە وتنی ئەزموونەکانی توندوتیژیدا هان دەدەین.
هەروەها هەموو ئەو منداڵانەی کە لە پەناگەدا دەژین لە نێوان کارگێڕانی پەناگەدا کەسێکی تایبەتیان هەیە بۆ پەیوەندی پێوە کردن تاکو سەرنجی پەرۆش و نیگەرانییەکانیان بدات و نیشتەجێ بوونی ئەوان لە پەناگەی ژناندا بکەن بە ئەزموونێکی ئەرێنی بۆیان.
تایبەتمەندیی کاری ئێمە بەپێی لەپەنابوونی شارەزایانە و نزیکایەتی راستەوخۆیە. ئێمە کاری خۆمان لەلایەن ژنان و منداڵەکانیانەوە جیبەجێ دەکەین و پێویستییەکانی تاکەکان هەڵدەسەنگێنین.
Nach dem Frauenhausaufenthalt unterstützen wir ehemalige Bewohnerinnen und ihre Kinder dabei, sich in der neuen Lebenssituation zurechtzufinden. Sie können weiterhin beraten und begleitet werden, sowie an regelmäßigen Gruppenangeboten für Ehemalige teilnehmen. Die ehemaligen Bewohnerinnen und ihre Kinder werden durch die Nachbetreuung bei der eigenständigen Existenzsicherung und Lebensführung unterstützt.
پاش مانەوە لە پەناگەی ژنان، ئێمە لە دانیشتووانی پێشوو و منداڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی دۆخی نوێی ژیان پاڵپشتی دەکەین. ئێوە دەتوانن درێژە بدەن بەوەی کە لەگەڵتان بن و راوێژکاریی وەرگرن و لە بەرنامە رێکوپێکەکانی ئەوانەی کە تەواوی دەکەن بەشداریی بکەن. دانیشتووانی پێشوو و منداڵەکانیان لە بژیوی ژیان و شێوازی ژیانی خۆیاندا، بە بەرنامەکانی چاودێریی تەواوکەر پاڵپشتی دەکرێن.
Das Frauenhaus Göttingen bietet maximal zehn Frauen und ihren Kindern Platz. Jede Frau bewohnt ein Zimmer. Frauen mit mehreren Kindern stehen Doppelzimmer zur Verfügung. Das Frauenhaus hat drei Gemeinschaftsküchen, einen Gruppenraum, einen Gemeinschaftsraum, ein Spielzimmer für die Kinder und einen Garten.
پەناگەی ژنانی گۆتینگێن توانستی نیشتەجێکردنی دە ژن و منداڵەکانیانی هەیە. هەر ژنێک لە ژوورێکدا دەژیێت. ژووری دووانە هەیە بۆ ئەو ژنانەی کە چەند منداڵیان هەیە. پەناگەکە سێ چێشتخانەی هاوبەش، ژوورێکی بەکۆمەڵ، ژوورێکی چاوپێکەوتن، ژوورێکی گەمەو یاریکردن بۆ منداڵان، و باخچەیەکی هەیە.
Die Bewohnerinnen des Frauenhauses versorgen sich und ihre Kinder selbst. Sie gestalten ihren Alltag eigenständig und treffen ihre eigenen Entscheidungen. Die Hausgemeinschaft wird von den Mitarbeiterinnen des Frauenhauses pädagogisch und organisatorisch begleitet. Es gibt regelmäßige Gruppenangebote für die Frauen und ihre Kinder. Jede Bewohnerin übernimmt bestimmte Aufgaben für die Hausgemeinschaft. Die Einhaltung der Hausordnung ist verbindlich für alle Bewohnerinnen damit das Zusammenleben im Haus für alle angenehm ist.
دانیشتووانی پەناگەی ژنان، بۆخۆیان لە خۆ و منداڵەکانیان چاودێریی دەکەن. ئەوان بۆ ژیانی رۆژانەی خۆیان ئەرکەکان دیاریی دەکەن و خۆیان بۆ خۆیان بڕیار دەدەن. ئەندامانی ماڵەکە لەلایەن کارگێڕانی پەناگەوە لە باری خوێندن و رێکخراوەییەوە پاڵپشتی دەکرێن. پێشنیاری بەکۆمەڵی رێکوپێک بۆ ژنان و منداڵەکانیان هەیە. هەر کەس هەندێ ئەرکی تایبەتی لە ماڵدا بە ئەستۆیە. راهاتن لەگەڵ رێساکانی ناوماڵ بۆ هەموو دانیشتووان بە زۆرەملێیە تاکو ژیانی هاوبەش لە ماڵەکەدا بۆ هەمووان رەحەت بێت.
Kontakt
Telefon: 05 51/ 52 11 800
E-Mail: info@frauenhaus-goettingen.de
ژماره پەیوەندیی
تەلەفۆن: 0551- 52 11 800
info@frauenhaus-goettingen.de